بریاری ٦ ساڵ زیندانی بۆ گەنجێکی کورد لە سنە

KMMK:

ڕۆژی ۲۲ ی خەرمانانی ۲۷۱۹ی کوردی گەنجێکی کورد بە ناوی” ئەفشار فەتحی” خەڵکی ئاوایی تەنگیسێر سەر بە پارێزگای سنە لە لایەن لقی یەکی دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە بە ٦ ساڵ زیندانی کردن سزا درا.
بەپێ ئەم راپۆرتە ناوبراو بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردیە ئۆپۆزۆسێونەکانی دەوڵەتی ئێران بە ٥ ساڵ زیندانی و هەروەها لە لاێکی تر بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ لەبار بردنی ئاسایشی نەتەوەیی بە ساڵێک زیندانی کردن سزا دراوە.

جێگای باسە کە ساڵی پاریش جارێکی تر هەر بەم تۆمەتانە ناوبراو لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەگیرێت و دوایی چەند هەفتەێک ئازاد دەکرێت .

بەپێ ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای سای تازەی زایینی تاکوو ئێستا ۲۸۱ کەس کە (تەنها ناو و زانیاریەکانیان به دەستی کۆمەڵەی ماف مرۆڤی کوردستان گەیشتوە) قۆڵبەست و رەوانەی زینداکراون

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN

%d bloggers like this: