KMMK:
بەردەوامی ئاگرکەوتنەوەی رۆژی پێنج شەمە ۲۱ خەرمانانی ۲۷۱۹ کوردی لە دارستانەکانی گوندی لێو سەربە مەریوان بوو بە هۆی لە ناو چوونی دە هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیە.
بە پێی سەرچاوەی ئەجومەنی سەوزی چیا چالاکانی کومیتی دژە ئاگری ئەو رێخراوە لە شوێنی ئاگرکەوتەکە ئامادە بوون و بەرگریان کرد لە بەربڵاو بوونی زۆرتری ئاگرەکە.
شایەنی باسە: دارستان و لەوەڕگاکانی پارێزگای سنە لە دوای دارستانەکانی باکووری ئێران گرنگترین دارستانەکانی جوگرافیای سیاسی ئێرانیان هەیە.
ساڵانە و بە دەسپێکی وەرزی گەرما سەدان هێکتار لەم دارستانانە بە هۆی ئاگر بەربوونەوە لەناو دەچن، جێگای ئاماژەیە زۆربەی ئاگرکەوتەوەکان بە ئەنقەست لەو دارستانانە بەردەدرێن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN