KMMK:
رۆژی یەک شەمە ۲۰ گەلاوێژی ۲۷۱۹ نووسەر و لێکۆڵەری کورد لە بواری زانستە کۆمەڵایەتیەکان ” کامیل ئەحمەدی ” لە ماڵەکەی خو لە شاری تاران لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
دادسەرای ئێران لە گرتووخانەی اوین بڕیاری درێژ کردنەوەی ماوەی قۆڵبەست بوونی ناوبراوی بۆ یەک مانگی دیکە دەرکرد.
شەفەق رەحمانی هاوژینی کامیل ئەحمەدی لەم بارەوەی لە ئینستاگرامی خۆی باس دەکاو دەڵێت: لە بارەی هۆکاری دەستبەسەر کردنی هاوسەرەکەمەوە هیچیان پێ نەگوتووین. لە دیدارەکەمان کە لە دادسەرای ئێران لە ئڤین بەڕێوە چوو پێی گوتم: پرسیار و وڵام لێم سەبارەت بە لێکۆڵێنەوەکانم بووە و ئێستا کۆتاییان پێ هاتووە و راگوێزی ژوورێکی سێ کەسی کراوم.
هاوژینی ناوبراو هەر وەها گوتی زانیاریگەلێکم دەست کەوتووە هاوسەرەکەم لە بەشی دووی ئەلف کە بەشی قۆڵبەست کراوانی ئتلاعاتی سپایە هێڵراوەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان