ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆرترین ڕێژەی خۆکوژی لە جوگرافیای سیاسی ئێران لە خۆگرتووە

KMMK:

بە پێی وتەی ڕێوەبەری پرۆگرامی ڕێگری کردن لە خۆکوژی نووسینگەی تەندرووستی کۆماری ئیسلامی ئێران، زۆرترین ئاماری خۆکوژی لە جوگرافیای سیاسی ئێران تایبەتە بە پارێزگاکانی کرماشان، لۆڕستان، سنە و ئیلام .
بە پێی داتاکانی KMMK ۷۵ لە سەتی ئەو دەسپێشخەریانەی بۆ خۆکوژی دێنە ئاراوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نێوان تەمەنەکانی ۱۵ بۆ ۳۴ ساڵە وخۆکوژی لە نێو ژناندا پترە لە پیاوان وگرنگترین هۆکاریشی ، وەگەڕ خستنی سیاسەتگەلی دژە مرۆیی وەکوو هەڵاواردنی نەتەوەیی و ڕەگەزی، بێکاری، بێبەربوون لە بواری ئابوورییەوە، نەبوونی ئازادی تاکی و … لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بووە.ئەمە لە کاتێکدایە ڕێژەی مردن لە ڕێی خۆ کوژییەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چاو نێونجی ووڵاتی ئێران بەرزترە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلگرام
@KMMKKURDISTAN