سدیق سەیفی مانی لە خواردن گرتووە

KMMK:

سدیق سەیفی، هاوڵاتی دانسشتووی دیواندەرە کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ۱٤ ڕۆژی بەرێ دەسبەسەر کرابوو، مانی لە خواردن گرتووە و زانیارییەک لە مەڕ تەندرووستی ناوبراو بەدەستەوە نییە.بنەماڵەکەی بە پەرۆشییەوە سەیری دۆخەکە دەکەن و خوزیاری ئاشکرا بوونی دۆخی ناوبراون.

پێنج شەممە ۱۷ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی، سدیق سەیفی هاوڵاتی دانیشتووی دیواندەرە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی لە شاری دیوندەرە دەسبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار

بە گوێرەی هەواڵەکە بەڕێز سەیفی کاتژمێر ۵ی سەرلە بەیانی لە نانەواخانی شوێنی کارەکەی لە لایەن ڕایەدارانی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر و لەو دەمەوە سەرەڕای بە دواداچوونی زۆر لە مەڕ شوێنی ڕاگیران هۆکاری دەسبەسەری ناوبراو زانیارییەک وەچنگ نەکوتووە.

لە هەواڵەکەدا هاتووە هێزە ئەمنییەکان پاش دەسبەسەری بەڕێز سەیفی ،هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵەکەی پشکنیویانە.

شیاوی باسە کە مانگرتن لە خواردنی ناوبراو دەتوانێ خەساری گران بدات لە تەندرووستی ناوبراو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: