ورمێ/ گواستنەوەی زیندانییەکی سیاسی بۆ زیندان

KMMK:

ڕۆژی شەممە ۹ی خەرمانانی ۲۷۱۹ی کوردی هاڵاتییەک بەناوی “عەلی سەعیدی” خەڵکی گوندی حەسەنی سەربە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، پاش دوو حوتوو لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعایتی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ گواسترایەوە بۆ زیندانی ناوەندی حکومەتی ئێران لەو شارە.
بە گوێرەی هەواڵەکە ئەم هاوڵاتییە ۲۰ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە تۆمەتی هاریکاری یەکێک لە حیزبە ئوئوزیسیۆنە کوردستانیەکان دەسبەسەر و هەنووکە لە بەندی ۳-٤ ی زیندانیانی ئاسایی ڕاگیراوەو هەر لە ڕێکەوتی دەسبەسەرییەوە تا کاتی گواستنەوەی بۆ زیندانی ناوەدی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ بێبەری کراوە لە چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی و هەبوونی پارێزەر.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان