پارێزگای سنە/ ۵۳۰ گوند بێبەرین لە سیستەمی ڕاکێشانی ئاو

KMMK:

بە پێی ووتەکانی بەرپرسی گشتی ئاو وئاوەڕۆی گوندەکانی پارێزگای ســنە، ۵۳۰گوند بە حەشیمەتێکی بانتر لە ۱۲۵ هەزار و ۹۰۰ کەس بێبەرین لە سیستەمی ڕاکێشانی ئاو.

لە دانیشتنێکی هەواڵیدا بەرپرسی گشتی کومپانیاکانی ئاوو کارەبای پارێزگای سنە ڕایگەیاند: ۲۴.۸ لە سەت لە گوندەکانی کوردستان لە لایەن کومپانیای ئاو ئاوەڕۆوە خزمەتیان پێنەکراوە،ناوبراو باسی لە گواستنەوەی ئاو لە ڕێی تەنکەرەوە بۆ ۳۰ گوند کرد.
ئەم بەرپرسە ئاماژەی پێدا کە هەنووکە ۷۳ لە سەت لە گوندەکانی پارێزگای ســنە لە چوارچێوەی تۆڕی ئاو وئاوەڕۆی گوندی و ۲۰۲ لە سەت بێبەرین لە سیستەمی ئاو ڕاکێشان.

شیاوی باسە کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕوانگەی سەرچاوەی ئاوییەوە زۆر دەوڵەمەندە و هەروەها خاوەنی زەوی کشتووکاڵی تۆکمە و بە پێز کە بەستێنێکی گونجاوە بۆ کشتووکاڵ بەڵام دانیشتوانی گوندەکان تەنانەت لە هەبوونی ئاوی شیرینی تەندرووست بێبەرین و حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سیاسەتی ئەمنییەتی و تاڵان کردنی سەرچاوە ژێر زەوییەکان، هەژاری و بێکاری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرە پێداوە و بە سازکردنی یەک لە دوای یەکی بەنداو لە سەر ئاوەی ڕووبار و چۆم وکانیاوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی داوەتە گواستنەوەی ئاوی ئەم بەنداوانە بۆ پارێزگاکانی دیکە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلگرام
@KMMKKURDISTAN

%d bloggers like this: