ئیلام / بەرزترین ئاستی بێکاری لە جوگرافیای سیاسی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانی تۆمار کردووە

KMMK:

بە پێی ئاماری ناوەندە حکوومییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێژەی ۳۰ لە سەتی گەنجانی ئەو پارێزگایە بێکارن.

پارێزگای ئیلام لە بواری سەرچاو سرووشتییەکانەوە یەکێک لە دەوڵەمەندترین پارێزگاکانی ئێرانە و خاوەنی هەمە چەشنە کانگایەکە و زۆرترین ئاوی شیرین و دارو زەوی کشتووکاڵی لێیە، بەڵام بەو حاڵەوە لە هەژارترین و بێکارترین پارێزگاکانی ئێران دێتە هەژمار.

شیاوی باسە: دەوڵەتی ئێران بە پلان و سیستەمانە هەموو سەرچاوە ئابوورییەکانی قۆرخ کردووە بە سیاسەتی هەڵاواردن و هەژار کردن و سەرمایەگوزاری نەکردن بووەتە هۆکاری کۆچی گەنجان بۆ پارێزگاکانی ناوەند ولە سووکترین کارەکان، خزمەت دەرەوەی زێدی خۆیان بکەن و هەروەها ئەم هۆکارانە وایان کردووە زۆرترین ڕێژەی خۆکوژی هەر لەم پارێرگایەدایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلگرام
@KMMKKURDISTAN

%d bloggers like this: