KMMK:
ڕۆژی سێ شەممە ۵ی خەرمانانی ۲۷۱۹ی کوردی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بە جلی مەدەنییەوە هێرشیان کردە سەر هاوڵاتییەک بە ناوی “کارۆ کاوە” کوڕی عەبدوڵڵا ۲۵ ساڵ تەمەن و خوێندکاری زانکۆی ئازادی مەریوان ،خەڵکی گوندی نێ سەر بە مەریوان لە سەر مەزرا کە سەرقاڵی وەرزێری بوو دەسبەسەریان کرد و گوزراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هەر وەها ڕۆژی دووشەممە ۴ی خەرمانان گەنجێکی دیکە بەناوی ” ســینا جاست” کوڕی سالار تەمەن ۱۹ ساڵ و خەڵکی گوندی نێ ،لە ناو شاری مەریوان لە لایەن چەندد کەسێکی نەناسراوەوە ڕفێندرا و تا ئێستەیش هیچ زانیارییەک ل مەڕ چارەنووسی بە دەستەوە نییە.
شیاوی باسه حەوتووی ڕابردوویش دوو کەسی دیکەی خەڵکی ئاوایی نێ بەناوەکانی ئارام نیک پەی و عەبدوڵڵا بەشتام دەسبەسەر کرابوون.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە بە هەژماری ئەم دوو هاوڵاتییە ۲۷۲ کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان