جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی زیندانییەکی کورد لە خۆراسانی باکووری(شمالی)

KMMK:

چوارشەممە ۳۰ی گەلاوێژی ئەمساڵ، حوکمی ئێعدامی زیندانییەکی کورد بەناوی ” موراد شاەسەواری” بەندکراو لە زیندانی شیروان جێبەجێکرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە: موراد شاەسەواری نێزیک بە چوار ساڵە لە پێوەندی لە گەڵ مادە هۆشبەرەکان لە لایەن دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە لە شیروان بەئێعدام مەحکووم کراوە و لەم ماوەیە چاوەڕێی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی بووە لە زیندانی کۆماری ئیسلامی له‌ شیروان.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە دەسپکی ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە حوکمی ئێعدامی ۲۸ پیاو بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و مادە هۆشبەرەکان وهەر وەها ۳ ژن ـیش بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە جێبەجێ کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان