KMMK:
به پێی راپۆرتگه‌لی جیاواز کە لە سەنتەری هەواڵی فورات نیوز بڵاو کراونەتەوە، له ئێستادا نزیك به ۵۳۹۵ به‌ندكراوی كورد له ژێر ته‌مه‌نی ١٨ ساڵ له به‌ندیخانه‌كانی حكومه‌تی توركیا دا به‌ند كراون.
ئه‌م لاوانه تەنها به هۆیی كورد بونیان و به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تیه‌كان، ده‌ست به‌سه‌ر و به‌ند كراون.
جێگای ئاماژه‌یه كه سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی توركیا دژ به گه‌لی كورد ساڵانێكی زۆره پێڕه‌و ده‌كرێت و سه‌ره‌ڕای سه‌دان هه‌زار ده‌ست به‌سه‌ر و به‌ندكراوی سیاسی، نزیك به ٢ ملیۆن كه‌س کۆمەڵ کوژ و بێ سەر و شوێن کراون
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلگرام
@KMMKKURDISTAN