KMMK:
بە گوێرەی هەواڵێکی بڵاوکراوە لە سزمانی ژینگەی حکوومەتی ئێران ؛ نێزیک بە ۳۰ لەسەت لە ئاوەڕۆی شار بە شێوەی پاڵاتەنەکراو دەڕژێتە گۆلی ورمێ ـوە.
لەم پێوەندییەدا ” سەعید مووسەوی” جێگری چاودێر و خاوێنکەرەوەی ژینگەی ئێران لە ورمێ ڕایگەیاند: لەو ڕوەوە کە ژاراوی کومپانییە پیشەییەکانی دەرووبەری گۆلی ورمێ بە شێوەی پاڵاوتەکراو دەڕژێتە ئەم گۆلەوە بەڵام نێزیک بە ۳۰لەسەت لە ئاوەڕۆی شار بە هۆکاری ناکارامە و بچووک بوونی پاڵاوگەکانی ورمێ ب شێوەی پاڵاوتە نەبوو دەڕژێتە ئەم گۆلەوە.
هەر لەم پێوەندییە دا و لە لایەکی ترەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەبوونی ڕووباری ئابشۆران لە نێوەڕاستی گەورەشاری کرماشان بووە بە گرفتێکی هەرە گەورە.
لە حاڵەتی نۆرمادا هەبوونی ڕووبار لە مەودای شارەکان و لە ناو دڵی شەقامەکانی شاردا جگە لەوە دیمەن و بەرجەونێکی جوان و دڵکەش ساز دەکات دەبێتە هۆی ڕاکێشانی گەشتیاران.بەڵام هەبوونی ئابشۆران لە کرماشان و نەبوونی پرۆگرامێکی تکمە لەلایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کەڵک وەرگرتن و وەگەڕخستنی سەرمایەی ماددی و مانەوی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەم ڕووبارانە زوون بە ئاوەڕۆ و زێراب لە مودای شار و بەتایبەت گەڕەکە کۆنینەکانی کرماشان.
شیاوی باسە : ئیدارەی ئاو وئاوەڕۆی حکوومەتی ئێران لە کرماشان ڕایگەیاندووە هەموو زێراب و ئاەڕۆی گەڕەکەکانی چوارڕیانی ئۆجاخ، پارکینگی شارەوانی، شەقامی حەدادی عادڵ،سێ ڕیانی کارەبا تا وەزیری و شەقامی فاتمی بە مەودای ۵/۱۴ کیلۆمەتری بۆ ئەم بەستێنە گواوی ڕووباری تێ دەڕژێ و بەدەر لە قیزەون کروونی ڕوخساری شار ،بووە بەهۆی پیس بوونی ژینگەی ئەم ناوچەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان