KMMK:
بە پێی ڕاپۆڕتی بڵاوکراوەی جاوید ڕەحمان هەواڵنێری تایبەتی ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە هەمبەر مافی مرۆڤ بۆ ئێران وتوویە کە نیووەی کۆی زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوردن.
ئەم ڕاپۆڕتە کە چەندد ڕۆژ پێشوو بڵاو کراوەتەوە لە درێژەدا دەڵێ: ئەو ناوچانەی کە کورد و بەلووچی لێ نیشتەجێن لە پێش نەکەوتوو و گەشەنەکردووترین ناوچەکانی جوگرافیای ئێرانن.
هەروەها بە هیچ شێوەیەک مۆڵەتی خوێندنی زمانی دایکی لە قوتابخانە دەوڵەتییەکان و تەنانەت نا دەوڵەتییەکانیش نادرێ، لە لایەکی دیکەوەش ڕێژەیەکی زۆر کەم لە بەڕێوەبەرانی دەوڵەتی لە نێوان کوردەکان هەڵدەبژێردرێن.
ساڵانێکی زۆرە کە کۆماری ئیسلامی ئێران سیاسەتی سەرکوت، هەڵاواردن، چەوساندنەوە و سیستەمانە دژ بە گەلی کورد و بە تایبەتی لە دەڤەرە کوردییەکان پێڕەو دەکات کە ئەنجامی ئەم سیاسەتە دژە مرۆییانە، هەزاران هاووڵاتی کورد ئێعدام کراوان و کوژراون و دەیان هەزاری دیکەیش ڕاپێچی زیندان کراون، جگە لەمەیش بێکاری، هەژاری، کەمبوونی پێداویستی حەسانەوە وگوزەران، پەروەردە و سڵامەتی یەک لە دوای یەکی ژیانی بۆ گەلی کورد تاڵ و قیزەون کردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلگرام
@KMMKKURDISTAN