KMMK:
چالاکی ژینگەپارێز و جێگری سەرۆکی حیزبی یەکیەتی نەتەوەیی لقی کوردستانی “زانیار زەمیران” کە بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوو ،لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی حکوومەتی ئێران لە سنە سێ مانگ حوکمی زیندانی بۆ بڕدڕایەوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە ئەم چالاکەی خەڵکی شاری سـنە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات مەحکووم کراوە.
شیاوی باسه ناوبراو ۱۷ی بەفرانباری ساڵی ۲۷۱۸ی کوردی لە شوێنی کارەکەی خۆی (ئیدارەی ئاوی ناوچەیی کوردستان) دەسبەسەر و پاشان هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکەی و پاش پشکنین کەلووپەلی تایبەتی ئەم چالاکی ژینگەپارێزە لەگەڵی خۆیان دەبەن.
هەروەها ناوبراو ڕۆژی ۲۸ی ڕەشەممەی ساڵی پار پاش تێپەڕاندنی قۆناغی لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەدی سنە و پاشان ڕۆژی ۷ی خاکەلێووەی ۲۷۱۹ی کوردی بە دانانی بارمتەی ۵۰۰ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
جێی بیرهێنانەوەیە ئەم چالاکە ژینگەپارێرە لە ماوەی حەوتوویەکدا لە گەڵ ۱۱ چالاکی ژینگەیی ومەدەنی لە پارێگای سنە دەسبەسەر کرابوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلگرام
@KMMKKURDISTAN


