گیان له‌ ده‌ست دانی كرێكارێكی خه‌ڵكی شاری ره‌به‌ت له‌ سه‌ر كار

KMMK:
چوارشه‌ممه‌ ٢٣ی گه‌لاوێژی ٢٧١٩ی كوردی، كێكارێكی ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵان به‌ناوی « سه‌لیم حاجی عه‌زیز» خه‌ڵكی گوندی شنده‌ره‌ سه‌ر به‌ شاری ره‌به‌ت له‌ كاتی كاركردن گیانی له‌ده‌ست دا.

گیان له‌ده‌ست دانی كرێكاری ناوبراو به‌ هۆی نەبوونی كه‌ره‌سته‌ی به‌رگری له‌ سه‌ر كار و له‌ كاتی هه‌ڵكه‌ندنی زه‌وی به‌هۆی روخانی خاك راگه‌یه‌ندراوه‌.

جێگای ئاماژه‌یه‌: ته‌رمی ئه‌م كرێكاره‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌رده‌شت.

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان