KMMK:
دووشەممە ۲۱ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی ، بە پێی ڕاپۆرتێک لە سەردەشتەوە، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەردەشت ماشێنی کاسبکارێک بەناوی ” سابیر باپیری” دەدەنە بەر دەسڕێژ کە لە ئەنجامدا ئەم کاسبکارە بە گرانی بریندار دبێ.
ئەم کاسبکارە کوردە خەڵکی گوندی “قەلەڕەش” سەر بە شاری سەردەشت ـه .
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۹ کاسبکار لە ڕێی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژراون ۹ کەسی دیکەیش بریندنر بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان