هەواڵەکان

کوشتن و ڕاوەدوونانی کاسبکاران و کۆڵبەران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

KMMK:

ڕۆژی ۲۰ی گلاوێژی ۲۷۱۹ هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە شاری شنۆ گومان دەکەنە سەر ماشێنێک و بە بێ بەڵگە دەیدەنە بەردەسڕێژ و کەسێک بە ناوی سەعید حەسەنپور ٤٤ ساڵ تەمەن دەکوژن.
ناوبراو خەڵکی گوندی کانی ڕەش سەربەناوچەی شنۆ بوە لە پارێزگای ورمێ و بە پێی هەواڵەکان بێ هیچ هۆکارێک دەکرێتە ئامانج .

لە لاێیکی ترەوە هەر لە پارێزگای ورمێ، هێزی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی حەوتوی ڕابردوو کۆڵبەرێک بەناوی ڕەسوڵ چیلان دەدەنەبەر دەسڕێژ و شان و پیلی بە توندی بریندار دەکەن .

ناوەندی ئاماری kmmk:
لە هەشت مانگی ڕابردوودا تا ئێستا ۹٨ کۆڵبەر بریندار و ٤۹ کۆڵبەریش لە لایەن هێزە ڕەنگاوڕەگەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بونەتە قوربانی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

بەهۆی تەقەی هێزە سنوورییەکانەوە دوو کاسبکاری کورد بریندار بوون

بەردەوامی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان لە شارەکانی کوردستان

دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بریاری ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش-ی دەرکرد