KMMK:
دووشەممە ۱۴ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی دانیشتووانی گوندی قلخانچک سەر بە سەرپێڵ زەهاو دەستیان دایە مانگرتن و خوازیاری لابردنی پرۆگرامی سەلەنوێ وەرگرتنەوەی ئەو وامانەی بوون کە بوو لە لایەن دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پێیان دراوە.
شیاوی باسە ئەم مانگرتن و گردبوونەوانەی وا لە شار و گوندەکانی دەورووبەرەوە هاتۆتە ئاراوە بەڵام ڕێژەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیان بە تێپەڕینی پتر لە دوو ساڵ هێشتا لە سەرەکی ترین کەرەستە و پێداویستی ژیان بێ بەهرەن و هێشتا لە کانێکسدا دەژین کە لە پاک وخاوێنی و بێهداشت بێبەرییە.
لە لایەکی دیکەوە کۆماری ئیسلامی ئێران بە گوشار خستنە سەر بنەماڵەکان و هاندانیان بۆ دانەوەی ئەو وامانەی کە لە لایەن دەوڵەتەوە پێیان دراوە کە ئەم شێوازە ڕەوتی ژیانی لێ تێک داون.هاوڵاتیانی ئەم ناوچانە ئیش وکاریان نییە و تەنانەت بۆ دابین کردنی پێداویستی ژیانی ڕۆژانەیان لە گەڵ کێشە دەستەوملانن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان