بەردەوامی گوشارەکان لە سەر هاوڵاتیان/ بورهان کەمانگەر دەسبەسەر کــرا

KMMK:

سێ شەممە ۱۵ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی، بورهان کەمانگەر خوشکەزای حسێن کەمانگەر چالاکی مەدەنی لە لایەن سازمانی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە لە کامێران دەسبەسەر کــرا.

ناوبراو لە کاتێکدا لە دوکانی موبایل فرۆشی خۆی سەرقاڵی کار بووە ، دەسبەسەر کـراوە.هێزەکانی ئیتلاعاتی و ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی ئێران پاشان هەڵیان کوتاوەتە شوێنی ژیانی ناوبراو و ماڵەکەیان پشکنیووە و لۆپ تۆپ و کەرەستەی تایبەتی ناوبراویان لە گەڵ خۆیان بردووە.

شیاوی باسە کە حکوومەتی ئێران چالاکانی زۆری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کردووە، یەک لە دەسبەسەرکراوان حسێن کەمانگەرە، هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکان گوشارێکی زۆریان خستۆتە سەر ناوبراو بۆئەوەی دان پێدانانی زۆرە ملەی لێ وەربگرن.
هێزەکانی ئیتلاعات لە کاتی دەسبەسەری بورهان هیچ بەڵگەیەکی قەزاییان لە گەڵ نەبووە و نەنواندووە.

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینیێەوە تا ئێستە ۲۴۵ کەسیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کردووە کە بە هەژماری ئەم هاوڵتییە ، ڕێژەی دەسبەسەرکراوان گەیووە بە ۲۴۶ کەس.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: