KMMK:
له چه‌ند مانگی رابردوه‌وه نزیك به ٢٠ دانیشتوی گوندی رێژئاو سه‌ر به شاری دێ لوڕان له پارێزگای كرماشان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر كراون و براونه‌ته گرتوخانه‌ی ئه‌م هێزانه له شاری كرماشان و هه‌ندێك له ده‌ست به‌سه‌ر كراوان دراونه‌ته به‌نده‌خانه‌ی دیزڵ ئابادی كۆماری ئیسلامی ئێران له شاری كرماشان.
ناسناوی ١٢ كه‌س له ده‌ست به‌سه‌ر كراوان به‌م شێوه‌یه: عه‌دنان ته‌هماسبی، رزگار ئیبراهیمی، یه‌حیا موسته‌فایی، یه‌عقوب ئه‌ڵماسی، یاسر دارابی، په‌یمان موحه‌مه‌دی، پولیان عه‌زیزیان، شه‌مسه‌دین قادری، ئیمان ساڵه‌حی، حه‌مزه موحه‌مه‌دی، عه‌لی ره‌زا موحه‌مه‌دی، عومران دارابی.
به پێی وته‌كانی بڕیار ده‌ری گشتی( دادستان) دادگه‌ی ئینقلابی كۆماری ئیسلامی ئیران، له درانه دادگه‌ی ئه‌م كه‌سانه به تۆمه‌تی شه‌ڕ دژ به ئیسلام(محاربه) و ناپاك له‌سه‌ر زه‌وی ( افساد فی الارض) هه‌واڵی گه‌یاندووه.
جێگای ئاماژه‌یه كه: كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای ده‌ست به‌سه‌ر كردنه‌كان له سێ مانگی رابردوو،٣٤ چالاكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌شاره‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ست به‌سه‌ر كردووه.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلگرام
@KMMKKURDISTAN