KMMK:
بە پێی هەواڵەکانی ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ کومپانیای ئاتیلا ئۆرتۆپێد وەبەرهێنەری کەرەستەی پزیشکی، کە کارگەکەی دەکەوێتە ناوەندی پیشەیی ژمارە ۳ سنە، چواردە کرێکاری خۆی لە سەر کار وەدەر ناوە.
ئەم کۆمپانیە کە لە وەبەرهێنەرەکانی کەرەستەی نەشتەرگەری جومگەکان و هەروەها وێڕای کەرەستە پزیشیەکانە، پێشتر ۱۰۰ کرێکاری بەردەوامی هەبوو بەڵام ئێستا بە بیانووی کەم کردنەوەی وەبەرهێنان هەر جارەوهەندێ کرێکاری وەدەرناوە تاڕادەیەک کە ئێستا تەنها٥۰ کەس لەو کومپنیایە لەئیشەکەیان بەردەوامن.
دابەزیینی کێشی ئابووری و دۆخی نالەباری مادی جوگرافیای ئێران وایکردووە کە رۆژانە بە سەدان کرێکار لەسەر کارەکانیان وەدەرنرێن و کومپانیا بیانیەکانیش خۆیان لە هاوردە کردنی پوول وپارە وەدوور بگرن.
جێگای ئاماژەیە دابەزینی لە رادەبەدەری توانای ئابووری و بێکاری لە جوگرافیای سیاسی ئێران گەیشتووەتە سەرووی ٤۰٪ کە لەم روانگەیەوە لە نێوان ۱۹۰ وڵات دا دۆخی ئێران تەنها لە ٦ وڵات چاکترە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان