KMMK:
سێ شەممە ۱ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی قاسم سلێمانی دەشتەکی لە دانیشتنی پسپۆڕانەی مافی منداڵدا ڕایان گەیاندووە تەیا لە پارێزگای ئیلام پتر لە خوێندن و خزمەتگوزاری فێرکاری ماونەتەوە، لە لایەکی دیکەوە پتر لە ۴۵ لە سەتی ناوەندەکانی پەروەردەی ئەم پارێزگایە ئاڕوختە و لە ستاندارە پێویستەکانی جێهانی بێبەرین ئەمە نە تەنیا لە پارێزگای ئیلام بەڵکوو لە دیکەی پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خاوەنی دۆخێکی هاوشێوەن لە پەروەردەدا.
کۆماری ئیسلامی بە پێڕەو کردنی هەڵاواردنی ئابووری، سیاسی، پەروەردە و کەلتووری کەشێکی کارەساتباری لە کوردستان هێناوەتە ئاراوە.
ئەم دۆخە بووە بە هۆی ئەوەی کە زۆرینەی منداڵان لە خوێندن بێبەری بن.
شیاوی باسە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە داڕشتنی سیاسەتی نوێی فەریقەت( بسندگی)ی زمانی فارسی لە لایەکەوە هەوڵی جێگیرکردنی قوڵتری فاشیزم و ئاسمیلاسیۆنی نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی دیکە و لە لایەکی دیکەوە منداڵانێکی پتر لە خوێندن بێبەری دەکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان