هەواڵەکان

سنە/ خەلیل کەریمی چالاکی کرێکاری سزای زیندانی بۆ بڕایەوە

KMMK:

سێ‌شەممە یەک ی گەلاوێژ ی ۲۷۱۹ کوردی، خەلیل کەریمی لەحوکمی دوایی دادگەی بەدواداچونەوەی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە ئاگادار کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو ڕۆژی ۲۳ پووشپەڕی ئەمساڵ بۆ دادگایی کردن و پێداچوونەوە بۆ حوکمی دەرکراو لە لایان دادگا، چوو بۆ لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی حکومەت لە شاری سنە.
ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نزامی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین لە لایەن دادگای ئینقلاب بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری سزا درابوو.ئەو حووکمە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ دوو مانگ کەم کرایەوە.

خەلیل کەریمی، کرێکاری بیناسازی و ئەندامی یەکگرتوویی فەرمی کرێکارانی ئێران لە شاری سنە، لە خەزەڵوەری ساڵی پێش لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلاب بانگهێشت و یەک ساڵ زیندانی بۆبڕایەوە.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان

Related posts

جەمال گرامی دەسبەسەر کرا

تیژۆر(تێخ)ی قەدەغە لە سەر نووسەرانی کورد/ مۆڵەتی بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی ”کوردەکان لە ئێران” بەتاڵ کرا

بەلایەنی کەمەوە چوار هاوڵاتی دیکە لەکوردستان لەسێدارەدران