KMMK:
رۆژی چوار شه‌ممه ١٩ی پوشپه‌ڕی ٢٧١٩ی كوردی، جه‌عفه‌ر په‌كه‌ند ٥٠ ساڵان كوڕی موحه‌مه‌د ساڵح و خه‌ڵكی بۆكان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر كرا‌و برایه ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی ئێران له شاری بۆكان.
له لایه‌كی تره‌وه «جه‌بار دوودكانلو» كوڕی كاوس خوێندكاری زانكۆی ئازادی شاری خوی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر كرا و بۆ شوێنێكی نادیار گوستراوه‌ته‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كه: دۆزینه‌وه‌ی جێ كلیلی ده‌رگا له شێوه‌ی ئاڵای هه‌رێمی كوردستان له كاتی پشكنینی شوێنی ژیانی ناوبراو، هۆكاری ده‌ست به‌سه‌ر كردنی ئه‌م خوێندكاره‌ی زانكۆ بووه.
هه‌روه‌ها رۆژی ١٢ی پوشپه‌ڕ «سیامه‌ند وسوقی ڕاد» خه‌ڵكی گوندی به‌یره‌می مه‌هاباد و خوێنكاری زانكۆی په‌یام نوری ئه‌م شاره له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار براوه و له بارودۆخی ناوبراو هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ست نییه.
شه‌پۆلی ده‌ست به‌سه‌ر كردن به قوڵپێچکردنی ئه‌م شارۆمه‌ندانه كۆتایی نه‌هاتووه و له‌م رۆژانه‌ی دوایدا ٦ كه‌س به‌ناوه‌كانی ئومێد ئیبراهیم زاده، سه‌لیم شێخه نه‌ژاد، سۆهراب قادر زاده، شێركۆ عه‌باسی، تاهیر و خالید كاولانی له‌شاری ورمێ ده‌ست به‌سه‌ر كراون و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعات براون.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان