KMMK:
چوارشەممە ۲٦ی پوشپەڕ ۲۷۱۹ کوردی کاسبکارێکی کورد خەڵکی کامێران بە ناوی میلاد فەتحی لە لایەن هێزی ئینتزامییەوە لە ئەهواز کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکە؛ هێزی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی لە دەروازەی چونەوە ناوەی شاری ئەهواز تەقەیان لە ماشێنی ناوبراو کردووە و بەتوندی برینداری دەکەن.
کەسانی ئاگادار لەو هەواڵە ڕایانگەیاندوە هێزەکانی ئینتزامی لەدوای تەقە لە ماشێنی میلاد فەتحی شوێنی ڕووداوەکە بەجێدێڵن و کەسی بریندار بەهۆی قورسی برینەکەیەوە تا دەگاتە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دەدات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان



