برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورێکانی سەردەشت و پیرانشار

KMMK:

دووشەممە ۲۴ پووشپەڕی ۲۷۱۹ کوردی، هێزە سنوورێکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سنووری شارەکانی سەردەشت و پیرانشار کۆڵبەرانیان وەبەر ڕەگباری گولـلە داو لە ئاکامی ئەو تەقە و پێکدادانە دوو کۆڵبەر بە ناوی ناسح شەریفی‌نیا خەڵکی نەغەدە لە سەر سنووری پیرانشار و مەجید قادری خەڵکی سەردەشت لە ناوچەی سنووری سەردەشت بریندار بوون.

بریندار بوونی ئەو دوو کۆڵبەرە لە کاتێک دایە کە دۆینێ کۆڵبەرێکی تر بەتەقەی ڕاستەوخۆ لە لایەن هەر ئەو هێزانە کوژرا.

بەپێی داتاکانی کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زایینی تا ئێستا ۴۴ کۆڵبەر کوژراو و ٨۴ کۆڵبەریش بریندار کراون.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: