بەپێی زانیاریەکان ئەمڕۆ شەممە ۲۲ی پوشپەڕی ۲۷۱۹
لە چیایی ئاویەر سەر بەشاری سنە دووبارە ئاگرێکی گەورە کەوتەوە.
لەم چەند ئاگر کەوتنەوەی دوایی ئەم چیایە ، ۱۰۰بنک داری گوێزی تەمەن ۳۰ ساڵ ،۱۰۰۰ مەتر لولەی ژمارە ٥ و ۲۰۰۰ مەتر نەوار تێپ و بەکۆیی گشتی سیستەمی ئاودێری باغ لە کانی شەفا و چەندین هێکتار پوش و پاوان لە ئاگردا سوتاون.
بە وتەی شایەتحاڵان لە رۆژهەڵاتی کوردستان ، زۆربەی زۆری ئەم ئاگر کەوتنەوانە لە لایەن سوپای پاسداران و لەڕوی بەرنامە بۆ دارێژراو ئەنجام دەدرێت کە بەم کارە دەیان هەوێت سروشتی جوان و دەست لێ نەدراوی رۆژهەڵاتی کوردستان لەناو ببەن و بە بیانویی هێرش کردنە سەر هێزە ئۆپۆزۆسێونە کوردەکان ئەم کارەیەن سەرپۆش بکەن و بیشارنەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلێگرام
@KMMKKURDISTAN