KMMK:
دۆخی ته‌ندروستی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان به‌ندكراوی سیاسی كورد، رۆژ له دوای رۆژ خراپتر ده‌بێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره به‌ده‌ست نه‌خۆشیه‌كانی چاو، گورچیله، پوك و ده‌م و ددان و چه‌ندین جۆر هه‌وكردن (چڵككردن)ه‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان رێگری ده‌كه‌ن له سه‌ردانی ناوبراو بۆ لای پزیشك و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی (ئه‌منستی ئینترنه‌شناڵ) رۆژی ۲۵‌ی جۆزه‌ردانی ساڵی ۲۷۱۸ له بانگه‌وازێكی به‌په‌له‌دا رایگه‌یاندبوو، زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له رێگه‌ی بێ به‌شكردنی له ده‌ستڕاگه‌یشتن به خزمه‌تگوزاری پزیشكیه‌وه ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه پسپۆرانی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له رۆژانی رابردوودا داوایان كردبوو ده‌ستبه‌جێ كۆتایی بهێنرێت به بێ به‌شكردنی زیندانیانی سیاسی له خزمه‌تگوزاری پزیشكی، ئه‌مه وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی پێیانگه‌یشتووه له‌باره‌ی ده‌سپێڕانه‌گه‌یشتنی زیندانیانی سیاسی به خزمه‌تگوزاری پزیشكی، ته‌نانه‌ت له‌و كاتانه‌شی گیانی به‌ندكراوه‌كه ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه.
پسپۆڕانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئاماژه‌یان بە ئه‌وه كردووه، كه «پێناچێت پرسی چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌ی ته‌ندروستی زیندانیانی سیاسی ته‌نیا حاڵه‌تی تاك و ته‌را بێت، به‌ڵكوو ئه‌وه بۆته دیارده‌یه‌كی جێگیر.»
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان