هەواڵەکان

مهاباد/ لە سێدارەدانی گیراوێک لە بەر چاوی بەندکراوانی‌تر

KMMK:

سێ‌شەممە ۱٨ پووشپەڕی ۲۷۱۹ کوردی، زیندانیەک لە حەساری زیندانی کۆماری ئیسلامی لە مهاباد لە سێدارە درا. ئەو گیراوە ناوی وەیس عەلی‌پوور و خەڵکی ئاوایی شامات بووە.

جێگای سرنجە کە، بە پێچەوانەی هەمیشە کە حوکمی سێدارەکان لە دەورووبەری بەندیخانە جێبەجێ دەکرا ئەوجار ئەو گیراوە لە جێی پشوودانی گیراوانی تر لە سێدارە دراوە بە شێوەیەک کە بەندکراوانی تر لە دەلاقەی ژوورەکانی خۆیان ئاگایان لە هەموو رووداوەکە بووە و تەنانەت هەموو دەنگەکانیشیان گوێ لێ بووە.
جێگای ئاماژەیە کە، وەیس عەلی‌پوور چوار ساڵ پێش بە هۆی کێشە لە سەر پارە تووشی ئەو کردەوە (کوشتنی کەسێک)بووە و لەو کاتەوە تا ئێستا لە گرتووخانەی کۆماری ئیسلامی لە مهاباد دەسبەسەر کراوە.

جێگای باسە کە، تا کاتی نووسینی ئەو هەواڵە، لە لایەن مێدیاکانی سەر بە حکومەتی کۆماری ئیسلامی لەو بووارەوە هیچ هەواڵێک بڵاو نەکراوەتەوە.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان

Related posts

دەرئەنجامی بێکاری/خۆکوژی لاوان و گەنجانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ماشێنی ئێعدامی کۆماری ئیسلامی ئێران لەزیندانی ناوەندی ورمێ

کرماشان؛ حسەین سەفامەنێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا