KMMK:
دووشەممە ۱۷ پووشپەڕی ۲۷۱۹ کوردی، لە سەر سنووری کێلەشینی سەر بە شاری شنۆ، جارێکیتر هێرش کرایە سەر کۆڵبەران و دوو کۆڵبەر بە ناوی غەریب عەلیزادە ۳٨ ساڵ تەمەن خەڵکی پیرانشار و سامان سوور ۲٨ ساڵ تەمەن خەڵکی مهاباد بوونە ئامانجی گولـلەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و بریندار کران.
بە پێی داتاکانی کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینی تا ئێستا ٤۳ کۆڵبەر کوژراون و ۷۴ کۆڵبەریش بریندار کراون.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان