سەردەشت/کۆڵبەرێکی تر کوژرا

KMMK:

شەممە ۱۵ پووشپەڕی ۲۷۱۹ کوردی، لە سەر سنووری کانی زرد ی سەردەشت، تاقمێک لە کۆڵبەران کەوتنە کەمینی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی مەنسوور گیانی لە دەست دا.

بە پێی داتاکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینی تا ئێستا ۴۳ کۆڵبەر کوژراو و ۷۹ کۆڵبەریش بریندار کراون.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN

تلگرام
@KMMKKURDISTAN