KMMK:
چوارشەممە ۱۲ پووشپەڕی ۲۷۱۹ کوردی، هاووڵاتییەک بەناوی حەمید کەڕەونان خەڵکی گوندی کەڕەونانی سەر بە ناوچەی دێولان لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لەو شارە دەسبەسەر کرا.
جێگای ئاماژەیە کە، ناوبراو بێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی بە تۆمەتی پەیوەندی دەگەڵ یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنە کوردستانیەکان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان