KMMK:
سێشەممە ۱۱ پوشپەڕی ۲۷۱۹ کوردی، بنکەی ڕێکخراوەی خۆبەخشی پێشگرتن لە تووشبوون بە ماددە هۆشبەرەکان”ژیانەوە” لە شاری مەریوان لە لایەن کەسانی نەناسراو هێرشی کرایە سەر و لێکدرا.
جێگای ئاماژەیە کە، تەواوی کەرەسە و کەلوپەلی ناو ئەو رێکخراوەکە لە لایان ئەو کەسانە شکێندرا و خرا کرا.
هەر لەو رۆژەدا، ئاویەری شاری سنە لە لایان کەسانی نەناسراو جارێکی تر ئاگری تێبەربوو و لە ئاگردا سووتا. جێگای ئاماژەیە کە سەرەڕای ئەوەی ئاگرەکە بەرەو مەڵبەندی حەسەنئاوای ئەو شارە ڕووی لە زیاد بوون بووە، کاربەدەستانی ئەرکدار بێ خەم و هیچ کاردانەوەیەکیان بۆ ڕاگرتن و کوژانەوەی ئەنجام نەداوە.
سووتاندن و هێرش کردنە سەر مەڵبەند و بنکە خۆبەخشەکانی کوردستان لە لایان هێندێک کەسی نەناسراوەوە و بێدەنگی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی لە هەمبەر ئەم کردەوە دژە مرۆڤی و دژە سرووشتیانە جیا لە سەپاندنی ئەو ڕاستیە کە دەستی کۆماری ئیسلامی لە پشت ئەو ڕووداوانەیە نییە و جێگای هیچ گومانێک ناهێڵێتەوە.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان