KMMK:
ڕۆژی سێ شەممە ۴ی پووشپەڕی ۲۷۱۹ی کوردی پیاوێکی تەمەن ۴۵ ساڵ بەناوی “حەسەن” خەڵکی گوندی “خانگی” سەر بە شاری مەهاباد پەتی بۆ خۆی هەڵخست و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە گوێرەی هەواڵەکە ناوراو دەستفرۆش بووە و خێزاندار و خاوەنی کچێکی تەمەن ۹ ساڵان بووە و لە کاتێکدا خێزانەکەی لە ماڵ نەبوون بە دەرفەتی زانیووە و پەتی بۆ خۆی هەڵخستووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ٤۳ کەس کۆتایان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
کۆمەڵەی مافی مزۆڤی کوردستان