KMMK:
بەرپرسی گشتی پێشووی نوێژەن کردنەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پارێزگای لوڕستان ووتوویەتی : ۴ هەزار و ۷۸۰ پۆلی وانە وتنەوەی قایم و بێ کێشە ، و ۴ هەزار و ۷۹۰ پۆلی ڕووخاو و هەر وەها ۸۵۰ پۆلی وانە ووتنەوە پێویستی بە نوێژەن و چاک کردنە.
هەر وەها ۷ هەزار و ۵۰۰پۆلی وانە ووتنەوەی ئەم پارێزگایە پێویستی بە ستاندارد کردن وسیستەمی گەرمی و ساردییە،
سەرەڕای ئەوەی کە هەنووکە ۲ هەزار پۆلی وانە ووتنەوە لە زۆپای گازی ناستاندارد کەڵک وەردەگرن.
شیاوی باسە ئەمە لە کاتێکدایە کە دۆی پەروەردە و فێرکاری ، نوێژەن کردنەوە و چاک کردنەوەی قوتابخانەکان لە پارێزگاکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕەوشتێکی هاوشێوەدان بە چەشنێکە پتر لە ۷۰ لە سەتی ناوەندە فێرکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆن و ئاڕوختە وبێ بەهرەن لە پێداویستی گونجاو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان