کوژرانی کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ لەناوچەی بانە

KMMK:

ڕۆژی سێ شەممە ۴ی پووشپەڕی ۲۷۱۹ی کوردی ،کۆڵبەرێکی مێرمنداڵی تەمەن ۱۶ ساڵ بەناوی ” هێمن ساڵح پوور”خەڵکی گوندی” ئالووت” ی ناوچەی بانە کەوتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلای وگیانی لە دەست دا.
بە گوێرەی هەواڵەکە لە کاتێکدا گرووپێک کۆڵبەر سەرقاڵی کۆڵبەری بوون لە لایەن هێزە چەکدارکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تەقەیان لێکراو ناوبرا فیشەکی بەرکەوت و گیانی لە دەست دا.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۷۳ کۆڵبەربریندار و ۴۱ کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزە ئەمنیەکانی ئێران کوژراون و ئەو هۆکارانەی کە حکوومەتی ئێران بۆ کۆڵبەرانی هێناوەتە ئاراوە و بۆتە هۆی خەساری زۆر بۆ کۆڵبەران و هاوکات ۵ کاسبکاریش کوژراون و ۵ کاسکاری دیکەیش بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان