چالاكێكی ژینگه‌ پارێز سزای به‌ندكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا

KMMK:
مادێح فه‌تحی چالاكی ژینگه‌ پارێز و ئه‌ندامی پێشوی سه‌رۆكایه‌تی (كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانی سه‌وز) له‌لایه‌ن به‌شی یه‌كی دادگه‌ی ئینقیلابی ئێران له‌ ساری سنه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر سه‌عیدی به‌ یه‌ك ساڵ به‌ندكردنی ته‌عزیری و سێ ساڵ به‌ندكردنی ته‌علیقی سزا درا.

مادێح فه‌تحی هاوژینی سه‌حه‌ر كازمیه‌ كه‌ ئێستا له‌ به‌ندیخانه‌دایه‌ و سزای ٢٠ مانگ به‌ندكردنی خۆی تێده‌په‌ڕێنێت له‌ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ئێران له‌شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.

جئگای ئاماژه‌یه‌ كه‌: له‌ چه‌ند مانگی رابردوودا چه‌ندین چالاكگ ژینگه‌ پارێز, چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی كورد له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر كراون و به‌ره‌و رووی تۆمه‌فگه‌لی بێ به‌ها بونه‌ته‌وه‌.
هه‌ندێك له‌م چالاكانه‌ی كورد به‌ دانانی بارمته‌ی زۆر بۆماوه‌ی كاتی ئازاد كراون به‌ڵام رێژه‌یه‌كی زۆر له‌م چالاكانه‌ تا ئێستاش له‌ به‌ندیخانه‌ن.
كۆماری ئیسلامی ئێرانبه‌ سیاسه‌ته‌ ئه‌منیه‌تی و سه‌ربازیه‌كانی خۆی پێش ده‌گرێت به‌ هه‌موو جۆره‌ چالاكیه‌كی هێمنانه‌ی سیاسی, مه‌ده‌نی و ژینگه‌ پارێزی.

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان