ده‌ست به‌سه‌ر كردنی سێ شارۆمه‌ندی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ شاره‌كانی نه‌غه‌ده‌ و بۆكان

KMMK:
شه‌ممه‌ ١ی پوشپه‌ڕی ٢٧١٩ی كوردی, شارۆمه‌ندێكی شاری نه‌غه‌ده‌ به‌ ناوی (موسا زیا گوڕگوڕی ) و هه‌روه‌ها كه‌سێكی تریش له‌ هه‌مان رۆژدا به‌ ناوی (سه‌جاد شه‌هیری) له‌ لاین هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماره‌ ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ له‌و شاره‌ ده‌ست به‌سه‌ر كراون.

به‌ پێی راپۆرته‌كه‌: ئه‌م دوو شارۆمه‌نده‌ی شاری نه‌غه‌ده‌ پاش ده‌ست به‌سه‌ر كردن بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌ها له‌ هۆكاری ده‌ست به‌سه‌ر كردن و بارودۆخ و شوێنی ده‌ست به‌سه‌ر كردنیان هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ست نییه.

هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ دوو شوممه‌ سێی پوشپه‌ڕ, شارۆمه‌ندێكی شاری بۆكان به‌ناوی (عه‌لی جۆزاك )‌‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ له‌و شاره‌ ده‌ست به‌سه‌ر كراوه‌.

به‌ پێی راپۆرته‌كه‌: هۆكاری ده‌ست به‌سه‌ر كردنی ناوبرا پڕوپاگه‌نده‌ بۆ یه‌كێك له‌ حزبه‌ كوردستانیه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی برایه‌كی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر كراوه‌( شیاوی باسه‌ كه‌ برای ئه‌م كه‌سه‌ ساڵی رابردوو له‌ پێكدادانێكی نێوان سپای پاسداران و حزبێكی كوردستان گیانی به‌خت كردبوو), هه‌روه‌ها تا ئێسته‌ له‌ بارودۆخی ناوبراو هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ست نییه‌.

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان