گیان لە دەستدانی پەرستارێک بە هۆی گوشاری کار

KMMK:

لە چەند رۆژی رابردوودا پەرستارێک بە ناوی شەیدا گڕاوەند لە نەخۆشخانەی شاری چەرداوڵ ی سەر بە ئیلام لە کاتی کار تووشی ڕاوەستانی دڵ بوو و گیانی لە دەست دا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، ناوبراو بە هۆی زەختی لە ڕادەبەدەری کار و دڵەڕاوکێی زۆر تووشی ڕاوەستانی دڵ بووە.

جێگای ئاماژەیە کە، پەرستارەکانی ئەو نەخۆشخانەیە و بەشە دەرمانێکانی تریش زۆر جاران بە هۆی زەختی کار و دڵەڕاوکێی لە ڕادەبەدەر ناڕەزایەتییان دەربڕیوەو و بە پێی ووتەکانی محەمەد ڕەزا شەریفی مقەدەم بەرپرسی گشتی خانووی پەرستار: هەبوونی نەخۆشی لە پێشتر ڕا و زەختی کار و دڵەڕاوکێ بە هۆی کاری زۆر، بوونەتە هۆکاری سەرەکی ڕاوەستانی دڵ لە ناو پەرستارەکان و هەر وەها پێشتریش زۆر جار گیان لە دەست دانی پەرستاران بەوهۆیەوە ڕاپۆرت کراوە.

زۆرتری ئەو پەرستارانە لە لایەن شەریکەکانەوە دەشووغڵن و هێچ شێوە پشتیوانێکی کاریان نییە و لە بارودۆخێکی نادیاری کاری دان و زۆرتر ئیش دەکەن و کەمترین مووچەیان پێدەدڕێ.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: