KMMK:
له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا و پاش كوژرانی یه‌كێك له ئه‌ندامانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئیران له شاری چاڵدران، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستیان كردووه به ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی شارۆمه‌ندانی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
به پێی راپۆرته‌كه: له شاری بازه‌رگان كه‌سێك به‌ناوی(ئه‌حمه‌د سه‌بزی), له شاری ش‌وت كه‌سێك به‌ناوی ( موحه‌مه‌د سه‌لیم به‌كری) و له شاری چاڵدران چوار كه‌س به ناوه‌كانی ( بێهزاد خالدی, ره‌سوڵ خالدی, سه‌جاد رۆسته‌می و موحه‌مه‌د حوسه‌ین سه‌رباز) ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونه‌ته‌وه و تا ئێستا چاره نوسی ئه‌م كه‌سانه نادیاره.
لە لاێیکی ترەوە هەر لە پارێزگای ورمێ حەمید بەلخکانلوو و عادڵ سالم فەرد و لە شاری بۆکانیش مستەفا ڕەحیمی دەستبەسەر کراون.
جێگای ئاماژه‌یه كه: ئه‌م كه‌سانه به بێ ئاگادار كردنه‌وه‌ی پێشتر و به بێ ئیزنی دادگه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هیچ چه‌شنه زانیارییه‌ك له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ئه‌م كه‌سانه به كوژرانی ئه‌و كه‌سه‌وه نییە و به بێ هه‌بونی به‌ڵگه ده‌ست به‌سه‌ر كراون و كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ك كرده‌وه‌كانی چه‌ندین ساڵه‌ی خۆی هه‌وڵ ده‌دات كوژرانی ئه‌م كه‌سه بخاته ئه‌ستۆی كه‌سانێك ئه‌گه‌ر چی بێ‌تاوانیش بن.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان