KMMK:
عەلی محەمەدیان چالاکی ژینگەپارێز لە شاری ئیلام گووتی: بەداخەوە لە سێ حەوتووی ڕابردوو ئاگرتێبەربوونی دوابەدوای یەکی زەویوزارەکانی پارێزگا کە هۆی هەر هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ دەستێوەردان و هۆکاری ئینسانی، دنیایەک کێشەی بەهۆی پیسکردنی کەشوهەوا لە ناوچەکە لێکەوتووەتەوە و بووەتە هۆی لە ناوچوونی خۆڵ و خاک و ژیانی بوونەوەرانی ئەم پارێزگایەی خستووەتە ژێر مەترسی.
سووتان و ئاگرتێبەردان کە وەک شتێکی ئاسایی لێهاتووە و ساڵانێکی زۆرە ڕوودەدات و بەرپرسان و ڕێکخراوەکانی ژینگە، بەتایبەتی ئیدارەی ژینگەی پارێزگا لە ئاستی بێهەڵوێستە.
ئەو بە ئاماژە بە ئەوەیکە ئیدارەی ژینگەی پارێزگا ئەرکدارە کە هۆکاری ئاگرنانەوەکان بە دادگا بناسێنێ و گووتی: مەخابن تا ئێستا ئیدارەی ژینگەی(کۆمار ئیسلامی ئێران) بۆ پارێزگای ئیلام لەو بوارەوە هیچ کاردانەوە و ڕێکارێکی بۆ چارەسەری ئەم کێشە گەورە ژینگەییە نەبووە.
محەمەدیان هەروەها ووتی: نزیک بە ۷۰۰ هێکتار لە زەوی پارێزگا لە ماوەی حەوتووی ڕابردوو بە هۆی ئاگرکەوتنەوە خەساریان پێگەیشتووە.
شیاوی باسەکە، بە هاتنی گەرما و ووشک بوونی گیاوگۆڵ و قامیشەڵانەکان، لە زۆرتری شار و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاگاداری زۆرێک لەو ئاگرانەی کەوتنەوە، بووین کە بە ووتەی خەڵکی ناوچەکە و ژینگەپارێزان زۆرتری ئەو ئاگرتێبەردانانە دەگەرێنەوە بۆ سەرچاوەیەکی ئینسانی و دەوڵەت لەهەمبەر ئەو دەستدرێژێ بەرفراوانە بۆ سەر زەوی و زارەکان و لێڕەوار و دارەستان و ژینگە بێ هەڵوێستە و گرینگی پێنادات.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلێگرام
@KMMKKURDISTAN