KMMK:
ڕۆژی پێنج شەممە ۱۳ی ژوئێنی ۲۰۱۹، لە شارەدێی هەڵشوێ سەربە شارۆچکەی قەڵادزێ لە باشووری کوردستان ژنێک بە ناوی (س.م.ح) لە دایکبووی ساڵی ۱۹۹٤، لە لایەن ئامۆزایەکیەوە تەقەی لێکراو کوژرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە کە ڕۆژنیووز پشتڕاستی کردۆتەوە: بکوژ ئامۆزای کچەکەیە و سەرەتا هەڵهاتووە و دواتر خۆی ڕادەستی پولیس کردۆتەوە.
لە لایەکی دیکەوە پولیسی کەرکوک دەستگیرکردنی ئەفسەرێکی پلەبەرزی ڕاگەیاند کە حەوتووی ڕابردوو دەسدرێژی کردبوویە سەر ژنێک لە ناو ئۆتۆمبێلی خۆیدا.
شیاوی باسە کوشتن و دەسدرێژی بۆ سەر ژنان لە باشووری کوردستان بەهۆی زاڵ بوونی سیستەمی پیاوسالاری لەوپەڕی زۆریدایە و ڕۆژانە کارەساتی لەو چەشنەی لێدەکەێتەوە و مەخابن لە لایەن حکوومەتەوە یاساو ڕێسایەکی بەرگریکار پێڕەو ناکرێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


