KMMK:
پێنج شه‌ممه ٢٣ی جۆزه‌ردانی ٢٧١٩ی كوردی، له درێژه‌ی ئاگر خستنه‌وه له كوردستان به‌شێكی زۆر له زه‌وی و زار و سروشتی دوو شاری ئیلام و جوانڕۆ سووتان و له ناو چون.
به پێی راپۆرته‌كه: له ئاكامی ئاگره‌كه‌دا بڕی هه‌شت هێكتار له زه‌وی وزاری خه‌ڵكی ناوچه‌كه سوتان و سروشتی ناچه‌كه‌ش به‌ره‌وڕووی خه‌سارێكی گه‌وره بوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له یه‌ك حه‌وتوی رابردوودا دوو جار ئاگرخستنه‌وه له ئیلام بەشێکی زۆر له زه‌وی و زار و سروشتی ناچه‌كه‌ی كه ڕێژه‌ی ده‌گاته زیاتر له ۵۰ هێكتار به ته‌واوی سوتێندراوە.
بەپێی ئەو هەواڵانەی بەدەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە: لەرۆژانی رابردوودا لە زۆربەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاگری لێ کەوتووەتەوە و ئەم ئاگرانە زەرەر و زیانێکی گەورەی لە سروشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوە، ئەم راپۆڕتانە بریتین لە:
ئیلام؛ تا ئێستا زۆرتر لە دووسەد هێکتار لە زەوی و زاری خەڵک و بە سەدان هێکتار لە سروشتی ناوچەکە سوتێنراوە و زەوی وزار و سروشتی گوندەکانی چەمکەڵان و تەنگەی بەهرام بونە قوربانی ئاگر خستنەوە. هەروەها سەد هێکتار لە زەوی و زاری وەرزێڕانی گوندی چەم کەو سەر بەساری ئابدانان لە ئاگردا سووتان.
سەوڵاوا؛ رۆژی پێنج شەممە بڕی سێ هێکتار لە دارستانەکانی گوندی بڵبەر سوتێنرا.
سەرپێڵ زەهاو و قەسری شیرین؛ بەدەیان هێکتار لە زەوی و زاری خەڵک لە گوندی قەراوێز لە قەسری شیرین و بە دەیان هێکتاری تر لە زەوی و زاری گوندەکانی ئاقا برا و دارخۆر لە سەرپێڵ زەهاو سوتان.
مەریوان؛ تا ئێستە زۆرتر لە دە هێکتار لە زەل و قامیشەکانی دەوروبەری گۆمی زرێبار سوتێنراون.
بێستون؛ ئاگر زۆربەی سروشتی دەوروبەری کێوی بێستونی گرتەوە و زەرەر و زیانێکی گەورەی بە سروشتی ناوچاکە گەیاند.
ئاگر خستنه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوه‌ته كارێكی سیسته‌ماتیك و رووتین و رۆژانه ناوچه جیاكانی ئه‌م به‌شه له كوردستان به شێوه‌یه‌كی گوماناوی ئاگریان تێ به‌ر ده‌درێت و چه‌ندین ساڵه ئه‌م كرده‌وانه درێژه‌ی هه‌یه دارستانەکان و لەوەڕگەکانی کوێستانەکانی کوردستان دەسوتێندرێت و ته‌نانه‌ت ژینگه پارێزان و دڵسوزانی ژینگه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به هانای سروشتی كوردستانه‌وه ده‌ڕۆن له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به‌ره‌وڕوی هه‌ڕه‌شه و گرتن و به‌ندكردن ده‌بنه‌وه.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان

زرێبار 
بڵبەر 
بێستوون 
قەراوێز- قەسر شیرین


