سەردەشت/ مردنی کرێکارێک بەهۆی نەبوونی کەرەستەی پاراستنی لە سەر کار

KMMK:

ڕۆژی چوارشەممە ۲۲ی جۆزەردانی ۲۷۱۹ی کوردی، کرێکارێکی بیناسازی بەناوی «مەحموود عەزیزی» ٤۸ ساڵ تەمەن و کوڕی عەزیز خەڵکی گوندی بێتۆش سەربە شاری سەردەشت بەهۆی نەبوونی کەرەستەی پاراستنی لە سەر کار لە قاتی سێیەمی بینایەکەوە لە شاری سەردەشت، کەوتە خوارەوە و بەهۆی گرانی برینەکانیەوە گیانی خۆی لە دەست داوە.

شیاوی باسە کە ناوبراو بە هۆی ئەو زەبرەی بەر مێشکی کەوتووە، خەساری گران لە سییەکان و برین و زامی زۆر، گیانی لە دەست داوە.

شیاوی کوتنە؛ مەحموود عەزیزی خێزاندار و خاوەنی منداڵێکیشە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان