دوابەدوای بۆردمانی ناوچەکە حکومەتی تورکیا لیجە‌ی کردە ئامانجی هێرشی سەربازی

kmmk:

شەممە ۱٨ جۆزەردانی ۲۷۱۹ کوردی، ئەرتەشی حکومەتی تورکیا دوای بۆردمانی بەردەوامی ناوچەی لجوکی سەر بە لیجە، دەستی بە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لەو ناوچەیە کە سەر بە پارێزگای ئامێد ە کرد.

هێزی ئاسمانی ئەرتەشی تورکیا مەڵبەندی لجوک سەر بە لیجە لە پارێزگای ئامێد ی کردە ئامانجی بۆردمان و هێرشی سەربازی کردە سەر.

لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە فڕۆکەکانی تورکیا لە جۆری ئاتاک ئەو ناوچەیەیان کردە ئامانجی تەقە و فرۆکە ئاسمانیەکانی لە جۆری سیکۆرووسی هێزێکی زۆری سەربازیان لە و ناوچەیە دابەزاند وهاتووچۆی نیزامی کە لەو ناوچەیە دەستی پێکردووە و تا ئێستا بەردەوامە.

جێگای سرنجە کە حکومەتی تورکیا لە باشووری کوردستان دەستی بە ئۆپراسیۆنێکی نیزامی کردووە و تا ئێستا چەند پێشمەرگەیەکی حکومەتی باشووری کوردستان بریندار و هاووڵاتیەکیش گیانی لە دەست داوە.

جێگای ئاماژەیە کە، ئۆپراسیۆنی نیزامی تورکیا لە هەمبەر گەلی کورد لە بێدەنگی کۆمەڵگای جیهانی بەڕێوە دەچێت و تا ئێستا حکومەتی باشووری کوردستان و حکومەتی فدڕاڵی ئێراق هیچ هەڵوێستێکیان لە هەمبەر ئەو هێرشە داگیرکەریە نەنواندووە.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: