کەماڵ حەسەن رەمەزان بەندکراوی سزادراو بە سێدارە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە

KMMK:
شەممە ۱۸ی جوزەردانی ۲۷۱۹ی کوردی، کەماڵ حەسەن رەمەزان بەندکراوی تاوانبار بە سزای سێدارە و شارۆمەندی رۆژئاوای کوردستان بە هۆکارێکی نادیار لە بەندیخانەی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ بۆ شۆێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

سەرلەبەیانی رۆژی شەممە هێزەکانی سازمانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەڕۆن بۆ بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ و کەماڵ حەسەن رەمەزان دەبەن بۆ شوێنێکی نادیار.

گواستەوەی لەناکاوی ئەم بەندکراوە بوەتە هۆی زۆربوونی دڵەڕاوکێی زۆر لەسەر چارەنوسی ناوبراو.
کەماڵ حەسەن رەمەزان سەرەتا لە ساڵی ۲۷۱۴ی کوردی دەست‌بەسەر و لە سزا سەرەتایەکەیدا۱۰ ساڵ بەندیخانەی بەسەردا سەپێندرا.
ناوبراو پاشان بە تۆمەتی کوشتنی یەکێک لە ئەندامانی سپای پاسداران کە لەساڵی ۲۷۱۱ دا روی دابوو لە ساڵی ۲۷۱۷ لێپرسینەوە دەکرێت و پاشان سزای سێدارەی بەسەردا دەسەپێندرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان