ئیلام/ ئاگر بڕێکی زۆری زەوی و زاری خەڵک و سروشتی ناوچەکەی لە ناوبرد

KMMK:
چوار شەممە ۱۵ی جۆزەدانی ۲۷۱۹ی کوردی، بە هۆی ئاگر کەوتنەوە لە پتر لە ۴۶ دۆنم لە سروشت و زەوی و زاری دەوروبەری شاری چەرداوڵ لەپارێزگای ئیلام تۆشی زەرەرێکی زۆر کەوتن.

بە پێی راپۆرتەکە ئاگرەکە لە زەوی و زاری گوندی بەر ئافتاب دەستی پێ کردووە و پاش سوتاندنی بڕێکی زۆر لە زەوی و زاری خەڵکی ناوچەکە، ئاگرەکە پەرە دەسێنێت و دەگاتە دارستان و لەوەڕگەی ئەو ناوچەیە و زەرەر و زیانێکی زۆریش دەگەیەنێتە سروشتی ناوچەکە.

هەروەها لە راپۆرتێکی تردا ۱۲ دۆنم لەزەوی و زاری خەڵکی گوندی وەزیر ئاوای کە زۆربەیان کێڵگەی گەنم بوون بە هۆی ئاگر کەوتنەوە لەناو چوون.

جێگای ئاماژەیە کە خەڵکی ناوچەکە رایانگەیاندووە کە هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکەیان بەدەستی ئەنقەست بووە و هۆکارەکەی وەک هەمو کات بە درێژەی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و دەست و پەیوەندیەکانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەگێڕنەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان