KMMK:
کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵ دەدات فاشیزمی نەتەوەیی و ئاینیی پەرە پێبدات وئەو ڕێژە کەمە مافە هەنووکەییەی نەتەوە بن دەست و سەرکوتکراوەکان پێشێل بکات.
بە پێی نوێترین بەخشنامەیەک کە سازمانی بێهزیستی حکوومەتی ئێران بڵاوی کردۆتەوە : گەر لە کەمینە ئاینییەکان بن،لە ئێران ناتوانن لەو باخچەی ساوایانەی بێجگە لە باخچەی ساوایانی تایبەتی کەمینەکان کار بکەن.
لە بەندی ۱۹ی بەخشنامەی سازمان بێهزیستی دا هاتووە : ” دامەزراندنی ئەندام لە کەمینە ئاینییەکان لەژێر هەر ناوێکدا لە باخچەی ساوایان،جگەلەو باخچەی ساوایانەی تایبەت بە کەمینە ئاینییەکان ، قەدەغەیە.”
ئەم پەسەندکراوە ئاوێنەی باڵانوێنی پێشێلکاری مافی مرۆڤ، هەڵاواردنی سیستەمانەی نەتەوەیی و ئاینیی بووە و دەرخەری فاشیزمێکە کە حکوومەتی ئێران دژ بە نەتەوە بندەست و سەرکوتکراوەکان دەسەپێنێ.
شیاوی باسە کە لە دەسپێشخەرییەکی دیکەدا وەزارەتی پەروەردە و فێرکاری لە هەوڵی ئەوەدایە تاقیکاری (تێست)ی تۆکمەبوونی زمانی فارسی بسەپێنێ بەسەر ئەو نەتەوانەی فارس نین و بەمجۆرە لە هەوڵی ئەوەدایە قەدەغەی تەواوی فێربوونی زمانەکانی نەتەوەیی دایکی منداڵانی کورد، ئازەری و عەرەب و.. پێش بخەن.
هەرلەم چوارچێوەیەدا ڕێژەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی دەوڵەتی و لایەنە گرێدراوەکانی ئەم حکوومەتە لە هەوی بڵاوکردنەوەی تووی نەفرەتن و پشتیوانیان لەم سیاسەت و هەوڵە دژە مرۆییە کردووە و خوازیاری قەدەغە کردنی تەواوی پەروەردەی زمانی دایکی تەنانەت لەلایەن باوک ودایکی منداڵانەوە بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای جەختی دووبارەی دەسپێشخەری هاوبەشی نەتەوە بن دەستەکانی کورد، ئازەری، بەلووچ و عرەب و … ، لەهەمبەر مەحکووم کردنیمفاشیزمی نەتەوەیی ئاینیی حکوومەتی ئێران ، خوازیاری دەسپێشخەری خێرا و جیددیحیزبەکان، سازمانەکان و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ لە چوارچێوی مەحکووم کردنی ئەم هەوڵەیە وداوا لە کۆمەڵگا ستەم لێکراوەکان دەکات بە ناڕەزایەتێ گشتگیر خوازیاری مسۆگر کردنی مافە حاشالێکراوەکانیان بن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان