قوتابخانەکانی ناوچە لافاو بەرکەوتوەکانی لوڕستان و بەشێک لە کرماشان تا مانگی رەزبەری ئەمساڵیش ئامادەی خوێندن نابن

KMMK:

سەرۆکی دامەزراوەی بنیاتنانەوە و نۆژەندکرنەوەی قوتابخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە بەرچاو خستنی «خوێندنگای کانکس» لە پارێزگای بومەلەرزە لێدراوی کرماشان و هەوڵ بۆ گۆڕینی ئەو خوێندنگایانە وتی: نۆژەن کردنەوە و بنیات نانەوەی خوێندنگاکانی ئەو پارێزگایانەی کە لافاو و زوی لەرزەی بەرکەوتوە درێژەی هەیە و هەندێک لەو خوێندنگایانە تا رەزبەری ئەمساڵ تەواو دەبن.

میهروللا رەخشانی مێهر وتیشی، ئیشی بنچینەیی و سەرەکی ئەم رێکخراوە تا مانگی رەزبەر، گۆرینی قوتابخانەی کانێکسی بۆ قوتابخانەی ئاسایی لە کرماشان و دروست کردنی خوێندنگا لە دوو پارێزگای خوزستان و لوڕستانە؛ بەڵام لە لوڕستان تا کۆتایی مانگی رەزبەر ئەم خوێندنگایانە کۆتاییان پێ نایەت.

هەروەها ناوبراو وتیشی زەرەر و زیانەکانی لافاوی رابردوو بۆ سەر خوێندنگە و قوتابخانەکان نیزیکەی ٤٤۰ ملیار تمەنی ئێرانیە کە تاکوو ئێستا ۲۲۰ ملیار تمەن خەڵکی خۆبەخش داویەتیی و حکومەت ٦۰ ملیاری بۆ ئەم مەبستە تەرخان کردوە.

جێگای باسە لە دوایی زەوی لەرزەی دوو ساڵی رابردووی کرماشان و لافاوی ئەمساڵ بە دەیان هەزار خانووبەرەی هاوڵاتیان و هەزاران پۆلی خوێندن لە کرماشان، لوڕستان و ئیلام تاکوو ئێستاش نۆژەن نەکراونەتەوە و بۆیە بە ناچاری بە هەزارن قوتابی و خوێندکار لە خێوەت و کانێکس درێژە بە خوێندنی خۆیان دەدەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان