چوار کۆڵبەر کوژران/ سپای پاسداران و حەشدی شەعبی بەیەکەوە ئەو تاوانەیان ئەنجام داوە

KMMK:
سێ شەممە ۷ی جۆزەردانی ۲۷۱۹ی کوردی لە ناوچەی سێ چومان سەر بە پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان گروپێک لە کۆڵبەران دەکەونە بە ر هێرش و تەقەی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و حەشدی شەعبی و لە ئەنجامدا چوار کۆڵبەر کوژران و دووی کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

تا ئێستاکە تەنیا ناسنامەی یەکێک لەو کۆڵبەرانە ئاشکرا بووە:خالد سەلیمی، تەمەن ۵۰ ساڵان خەڵکی ‘ئالان’ی سەردەشت یەکێک لە کوژراوەکانە، بەڵام ناسنامەی ئەوانی دیکە هێشتا ئاشکرا نەبووە.

سەرچاوەکە باس لەوە دەکات کە دوو کەس لەو کۆڵبەرانە، دوای ئەوەی دەکرێنە ئامانج دەکەونە ناو ئاوی ڕووباڕێک لەو ناوچەیە و دەخنکێن.

جێگای ئاماژەیە کە پێشتر هەواڵی هێنان و جێگرکردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەچەند شوێنێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەوانە پیرانشار، شنۆ و کرماشان بڵاو کراوەتەوە، بەڵام ئامانجی هێنان و جیگرکردنیان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە ڕوون نەبوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: